سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری رووسیا: شەوی رابردوو ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیامان خستە خوارەوە

AM:11:00:25/12/2024

1616 جار خوێندراوەتەوە

رووسیا بە موشەکی بالیستیک هێرشی کردە سەر باکوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بە هۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەرۆک شارەوانیی ئۆکرانیا رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رووسیا هێرشێکی موشەکی گەورەی کردووەتە سەر باکوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، شاری خارکێف لەژێرهێرشێکی موشەکی بالستی گەورەدایەو زنجیرەیەک تەقینەوە لە شارەکە رویداوە.

لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان شەوی رابردوو ٥٩ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە.













گەلەری