PM:09:54:24/12/2024
3440 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، زەوی نیشتەجێبوون بدرێتە کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و باڵەخانەیەکیش بدرێتە زانکۆی کەرکووک.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە و چەند بڕیاریکیاندا، وەک جێگیرکردنی ١١ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگە و دامەزراوەکانی دەوڵەت و پەسەندکردنی پرۆژەیاسای زانکۆ بۆ بەشی زانستی ئەمنی.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریاندا، بە ناردنەدەرەوەی خوێندکاران بۆ
خوێندن لە دەرەوەی وڵات تایبەت بە بەشی پسپۆری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی، بالەخانەیەکیش دەدرێتە زانکۆی کەرکوک، بڕیاریشیاندا بە زیادکردنی پارە بۆ
کۆمپانیای گشتی بازاڕکردنی دەرمان و پێویستی پزیشکی (کیمادیا).
هەروەها بڕیاریاندا، بە دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون لە ناوچەی نەهرەوان
لە بەغدا بۆ کارمەندانی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بۆ ئەفسەرو پلەدار و فەرمانبەران،
هەروەها لە پارێزگاکانی دیکەش زەوی نیشتەجێبوون تەرخان بکرێت.