PM:08:32:24/12/2024
2044 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەکی یاسای تەندروستی رایگەیاند، ئەندامانی تیمی گواستنەوەی دەسەڵات لە بەڕێوەبەرایەتی جۆو بایدنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نوێی ترەمپ ئامادەکاری دەکات بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، لاورێنس جەستن، پرۆفیسۆری تەندروستی جیهانی لە زانکۆی جۆرج تاون و بەڕێوەبەری سەنتەری هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە زانیویەتی کە ترەمپ پلانی کشانەوەی هەیە لە رێکخراوەکە، کە رەنگە لە یەکەم رۆژ یان ماوەیەکی زۆر کورت دوای دەستبەکاربوونی بڕیارەکە بدات.
هاوکات، فاینانشیال تایمز یەکەم جار لەسەر زاری دوو شارەزاوە راپۆرتێکی
لەسەر پلانەکان بڵاوکردەوە.
هەروەها، تیمی گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراو، ئامادە نەبوون وەڵامی پرسیاری رۆیتەرز بدەنەوە لەو بارەیەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم پلانە هاوتایە لەگەڵ رەخنەکانی ترەمپ لە دەزگای تەندروستی
نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆڕانکارییەکی گەورەشە لە سیاسەتی تەندروستی جیهانی ئەمەریکا
و هەروەها زیاتر واشنتۆن لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دادەبڕێت.