کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئیلیزێ) رایگەیاند، حکومەتی نوێی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی فرانسوا بایرو پێکهێنرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، دوای ئـــەوەی پەرلەمان متمانەی لە حکومەتی پێشووی فەرەنسا سەندەوە، کۆشکی ئیلیزێ لــە ڕاگەیەندراوێکدا ئــاماژەی بــەوەکرد، حکومەتی نوێی وڵات بە سەرۆکایەتیی فرانسوا بایرو پێک هێنرا.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، لە حکومەتە نوێیەکەی فرانسوا بایرو، ئیلیزابێس
بۆرن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فەرەنسا بەشدارە وپۆستی وەزیری پەروەردەی وەرگرتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا بــاس لەوەشکراوە،
ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتوو لە پێشینەی کارەکانی حکوومەتی نوێ دەبێت.
ئەوەش دوای ئەوەی دێت، پەرلەمانی فەرەنسا
متمانەی لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە وەرگرتەوە، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران بودجەی ٢٠٢٥ی
بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان خەرجکرد.