سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: هەوڵدەدەین بە تەواوەتی سوتاندنی غاز کۆتایی پێبهێنین

AM:10:19:24/12/2024

1580 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکاندا و وتیشی، لە ئێستادا چەند وێستگەیەکی نوێ هەن چاوەڕوان دەکرێت دەسبکرێت بە کارکردن تیایدا و پلانیان هەیە بەو پرۆژانەوە بەرهەمهێنانن بگەیەننە ٦٠٠ ملیۆن پێ سێجا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، چەند کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی غازیان هەیە کە چاوەڕوان دەکەن بەرهەمهێنانیان لە قۆناغەکانی دواتردا بگاتە ١٥٠ ملیۆن پێ سێجا، ئەوانیش هەردوو پاڵاوگەی بەسرەی یەک و بەسرەی دووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند کێڵگەیەکی دیکە هەیە کە چاوەڕوان دەکرێت دەستبکرێت بە کارکردن تیایدا وەکو کێڵگەکانی حەلفا لە میسان کە چاوەڕوان دەکرێت ٣٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمبهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆئەوەی سوتاندنی گاز کۆتاییی پێبهێنن و دووبارە بەکاری بهێننەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

باسی لەوەشکرد، لەمساڵدا بەرهەمهێنانی غازیان ١٥٠ ملیۆن پێ سێجابووە و بۆ ساڵی داهاتوو دەیگەیەننە ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا.













گەلەری

‌بەپەلە