سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا توڕە و نیگەرانە لە سەپاندنی باجێکی زۆر بۆ کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەناڵی پەنەما و هەڕەشەی دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەکات، لە بەرانبەریشدا سەرۆکی پەنەما جەخت دەکاتەوە کەناڵەکە و ناوچەکانی چواردەوەری خاکی خۆیانەوە و سازش لەسەر مەترێکیشی ناکەن.
لە ترسی کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن چین زیادکردنی باچ لەسەر تێپەڕبوونی کەشتییەکانی ئەمریکا، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەڕەشەی گێڕاندنەوەی بەڕێوەبردنی کەناڵی پەنەما بۆ ژێر دەسەڵاتی وڵاتەکەی دەکات.
دۆناڵد
ترەمپدەڵێت، ئەمریکا بەرکارهێنەری یەکەمی کەناڵی پەنەمایە و ڕۆڵی گەورەی لە
ئابوری و ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەیدا هەیە و بە یەکێک لە پێگە سەرسوڕهێنەرەکانی
جیهانی نوێی ناوبرد، کە لە کاتی بونیادنانی لە ساڵی ١٩١٤ دا ٣٨ هەزار ئەمریکی
گیانیان لەدەستدا.
بە وتەی
ترەمپ ئەو باجە زۆرەی کە دەسەڵاتدارانی پەنەما بەسەر تێپەڕبوونی کەشتیە
ئەمریکییەکان دەیسەپێنن زۆر و نادادپەروەرانەیە و دەبێت دەستبەجێ بوەستێنرێت،
دەشڵێت ئەگەر کەنالەکە بەشێوەیەکی شایستە لەلایەن بەرپرسانی پەنەماوە بەڕێوەنەبرێت
و بکەوێتە دەستی هەڵەوە وەک ئاماژەیەک بۆ چین، ئەوا وەک ڕابردوو دەیگەڕێننەوە ژێر
دەسەڵاتی خۆیان.
ئەگەرچیش
تا ئێستا هیچ قەوارەیەکی چینی نیە کەناڵی پەنەما بەڕێوەببات، بەڵام بەوتەی
چاودێران ترەمپ ترسی لە زیادبوونی هەژمونی چین هەیە لەسەر بازرگانی جیهانی و
ژێرخانی ستراتیژیی.
لە
بەرانبەریشدا سەرۆکی پەنەما دەڵێت، سەروەرییان لەسەر کەناڵەکە و مەترێک لە خاکی
وڵاتەکەیان جێگەی سازشکردن نیە و جگە لە خۆیان، موڵکی هیچ وڵاتێکی تر نیە.
کەناڵی
پەنەما دووەم گرنگترین ڕێڕەوی ئاویی دروستکراوی دەستی مرۆڤە لە جیهاندا لە
دوای نۆکەندی سوێس لە میسر و لە ١٥ ی ئابی ١٩١٤دا یەکەم کەشتی پیایدا تێپەڕبوو، کە
هەردوو زەریای ئەتڵەسی و هێمن بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هەردوو کیشوەری ئەمریکای
باکور و باشور لەیەکتر جیادەکاتەوە.
درێژیی
کەناڵی پەنەما زیاتر لە ٨٠ کیلۆمەترە و ساڵانە ١٤ هەزار کەشتی پیایدا تێپەڕدەبێت،
کە بووەتە دەروازەیەکی گرنگ بۆ گواستنەوەی بازرگانی و سەربازیی لە جیهاندا.
کەناڵی
پەنەما هەر لەسەرەتاوە ئەمریکا بەڕێوەی دەبرد، بەڵام ساڵی ١٩٧٧ لە سەردەمی جیمی
کارتەردا ئەمریکا پەیماننەمەی لەگەڵ حکومەتی پەنەما واژۆکرد بۆ ڕادەستکردنی
کەناڵەکە بە پەنەما، کە دواتر لە ساڵی ١٩٩٩ بە تەواوەتی کەوتە ژێر دەسەڵاتی
حکومەتەوە.
بەڵام
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولاش، ئەمریکا لە مافی بەرگریکردنی لە کەناڵەکە هەیە
لەبەردەم هەر جۆرە هەڕەشەیەک.
ئێستاش
ترەمپ ئەو ڕێککەوتنەکەی ساڵی ١٩٧٧ بە هەڵەیەکی گەورە ناودەبات وپێی وایە
وڵاتەکەی لە کەناڵی پەنەما دزی لێدەکرێت و دەستبەسەرداگرتنی بۆ بازرگانی
ئەمریکا بە گرنگ ناوبرد.
کەناڵی
پەنەما
ترەمپ:
ئەمریکا بەرکارهێنەری یەکەمی کەناڵی پەنەمایە و ڕۆڵی گەورەی لە ئابوری و ئاسایشی
نیشتیمانی وڵاتەکەیدا هەیە
ترەمپ: ئەو
باجە زۆرەی دەسەڵاتدارانی پەنەما بەسەر تێپەڕبوونی کەشتیە ئەمریکییەکان دەیسەپێنن
نادادپەروەرانەیە و دەبێت دەستبەجێ بوەستێنرێت
چاودێران:
ترەمپ ترسی لە زیادبوونی هەژمونی چین هەیە لەسەر بازرگانی جیهانی و ژێرخانی
ستراتیژیی
کەناڵی
پەنەما هەردوو زەریای ئەتڵەسی و هێمن بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هەردوو کیشوەری
ئەمریکای باکور و باشور لەیەکتر جیادەکاتەوە
کەناڵی
پەنەما درێژییەکەی زیاتر لە ٨٠ کیلۆمەتر و ساڵانە ١٤ هەزار کەشتی پیایدا تێپەڕدەبێت
ساڵی ١٩٧٧ ئەمریکا پەیماننەمەی لەگەڵ حکومەتی پەنەما واژۆکرد بۆ
ڕادەستکردنی کەناڵەکە بە پەنەما
ساڵی ١٩٩٩ کەناڵی پەنەما بە تەواوەتی کەوتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی
پەنەماوە
ترەمپ
ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٩٧ هەڵەیەکی گەورە ناودەبات