سەردێڕ:

خواردنی پێنج خۆراک لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی چەوری کەمەر

AM:09:35:23/12/2024

3648 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر لە بەیانیاندا ژەمێکی پڕ کالۆری بخورێت، ئەوا چەورییەکەی بە زەحمەت دەتوانیت خۆتی لێ رزگاربکەیت، بەتایبەت ئەگەر بتەوێت ناوچەی کەمەرت بەڕێکی بهێڵێتەوە.


ماڵپەڕی"Healthline"، لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە چەند هەڵەیەک کردووە سەبارەت بە دروستبوونی چەوری کەمەر لە بەیانیاندا.

ئەو هەڵانەی ماڵپەڕی "Healthline" خستوویەتیەڕوو ئەمانەن:

١
.خواردنەوەی شەربەتە پڕ شەکرەکان، ئەمانە کالۆری زۆریان تێدایە و چەوری لە کەمەردا زیاد دەکەن.

٢.خواردنی ئاردی پوخت، ئەمانە هیچ مادەیەکی خۆراکییان تێدا نییە و پڕیانە لە چەوری و کالۆری، کە هۆکارن بۆ زیادکردنی ورگ.

٣.شەکرە دەستکردەکان، هەرچەندە شەکرە دروستکراوەکان کالۆری کەمتریان تێدایە لە شکەری ئاسایی، بەڵام تەندروست نیین و لەوانەیە ببنە هۆی چەندین نەخۆشی وەک شەکرە، نەخۆشی جگەر و کێشەی گورچیلە.

٤.خواردنە سورکراوەکان، ئەمانە لە بەیانیاندا تەندروست نیین و پڕیانە لە چەوری گۆڕاو و تێر، خراپن بۆ تەندروستی گشتی جەستەی مرۆڤ.

٥.بەرهەمە هەویرکارییەکان، ئەمانە پڕیانە لە ئاردی پوختە، لەگەڵ شەکر و رۆن، بەرهەمە ئیشی هەویرییەکان وەک، دۆنەت، مەفن، کولیچە، نانی شیرین، ئەمانە خراپترینن بۆ تەندروستی ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێن.













گەلەری

‌بەپەلە