سەردێڕ:

نمەباران کوێ دەگرێتەوە؟

AM:08:49:23/12/2024

11288 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان لە کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوودا شەپۆلێکی جەمسەری زۆر سارد کە باران و بەفری لەگەڵدا دەبێت عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشبینی دەکەن کۆتایی ئەم هەفتەیە کەش و هەوا ناجێگیر بێت، وتیشی لە کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوودا شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هاوکات کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان پەلە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور وتیشی لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی ئەو سنوورە لەگەڵ سنوری هەولێر ئەگەری نمە باران هەیە.

 













گەلەری