PM:10:20:19/12/2024
5064 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ئاسایشی خۆراک لە عێراقدا پارێزراوە و کۆگاکانی خۆراک ئامادەن بۆ هەر پێشهاتێکی لەناکاو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەسیر غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق، لە سەردانێکی بۆ کۆگاکانی یەدەگی خۆراک ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی خۆراک کردووە بۆ کارکردن بەپێی بەرنامەکانی حکومەت و رێوشوێنی خۆپارێزی توند گیراوەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی کۆگاکان.
ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێک دەدەن مانگانە
سەبەتەی خۆراک لە کاتی خۆیدا بگات بە سەرجەم هاوڵاتیانی عێراقی.
هاوکات وتیشی، "ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی
هەر ئاستەنگییەک لە داهاتوودا".