سەردێڕ:

شەڕی دوو سەرخۆش گەشتى فڕۆکەیەک تێکدەدات

PM:06:53:19/12/2024

3504 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی شەری نێوان دوو سەرنیشینی فرۆکەیەک کە سەرخۆش بوون، فرۆکەکە ناچاربووە لە رێرەوی خۆی لابدات و لە وڵاتێکى تر بنیشێتەوە.


ئەمڕۆ ١٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە گەشتێکی ئاسمانی نێوان شاری ئەنتاڵیای تورکیا و شاری لیدزی بەریتانیا دوو سەرنینشین کە گومان دەکرێت سەرخۆش بوبن کەشی نێو فرۆکەیەکەیان تێکداوە بەجۆرێک دەستەى بەڕێوەبردنى فرۆکەکە نەیانتوانیوە کۆنترۆڵى شەرەکە بکەن.

هاوکات، فرۆکەکە بە ناچاری رێڕەوی گەشتەکەی گۆڕیوە و نیشتنەوەى پێشوەختەی ناچاری کردووە و لە وڵاتى بولگاریا نیشتووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوای نیشتنەوەی فرۆکەکە دەستبەجێ دوو سەرنیشینەکە رادەستی پۆلیس کراوە.  















گەلەری