سەردێڕ:

کام خۆراکانە لەناو بەفرگردا بێت مەترسی تەندروستی دروست دەکەن؟

PM:04:55:19/12/2024

2900 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی خۆراک هۆشداری دەدات لەوەی دانانی هەندێک خۆراک لەناو بەفرگردا رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی تام و چێژیان لەدەست بدەن و کێشەی تەندروستی دروست بکەن، وەک ژەهراویبوونی خۆراک کە رەنگە ببێتە هۆی مردن.


بە وتەی جانهڤی سەنگڤی، پسپۆڕی خۆراکی رووسی ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک خۆراک هەن هەرگیز نابێت بخرێتە ناو بەفرگرەوە چونکە کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دروست دەکات، ئەوانیش بریتین لە :

 ١. پیاز، ئەو دکتۆرە باس لەوە دەکات کە شێی زیادە لەسەر پیاز ژینگەیەکی نایاب بۆ گەشەکردنی بەکتریاکان دابین دەکات کە ئەگەر بخورێت دەبێتە هۆی رشانەوە و گرژبوونی گەدە و سکچوون، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی پیاز لە شوێنێکی وشکدا هەڵبگیرێت و پلەی گەرمی گونجاو بێت.

 

٢. سیر، دانانی سیر لەناو بەفرگردا مەترسی تەندروستی دروست دەکات، رەنگە ببێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریایی زیانبەخش لەسەری هەروەها تام و سوودە تەندروستییەکەی لەدەست دەدات.

 

٣. پەتاتە، سەنگڤی هۆشداری دەدات و دەڵێت " ساردی دەبێتە هۆی گۆڕینی نیشاستە بۆ شەکر، لە ئەنجامدا تامێکی شیرینتر و پێکهاتەیەکی جیاواز دروست دەکات کە رەنگە ئەم پێکهاتەیە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە دروست بکات، بەڵام هێشتا ئەمە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە".

 

هاوکات جگە لەم خواردنانە، سەنگڤی باس لە هەندێک خواردنی دیکە دەکات کە بە هەمان شێوە ئەگەر بخرێتە ناو بەفرگرەوە سوودە تەندروستییەکانی لەدەست دەدات، لەوانەش مۆز و زەنجەفیل، روونیشی کردەوە کە سەرما وا دەکات مۆز بە زووی رەنگەکەی بگۆڕدرێت بۆ قاوەیی و نەرم بێت چونکە پرۆسەی پێگەیشتنی سروشتییان تێکدەدات، لە کاتێکدا زەنجەفیل تامەکەی لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی ئەمەش وایکردووە بۆ چێشت لێنان نەگونجێت.













گەلەری