PM:04:25:19/12/2024
2140 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە لە کۆبوونەوەو دیالۆگی هاوبەش بۆ خێراکردنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند، بەردەوامن لە کۆبوونەوە و دیالۆگی هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان بۆ خێراکردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت. وتیشی، دەبێت پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەسەر بنەمای دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پارتی و یەکێتی پێکەوە بوونەتە گرفت لەبەردەم پێکهێنانی
حکومەتی نوێ و دەستبەکاربوونی پەرلەمان و دامەزراوەکان، بە گوێرەی زانیارییەکانیش،
پارتی و یەکێتی پێشتر رێککەوتنیان کردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی
پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی ئایندە.