AM:11:22:19/12/2024
1244 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەژاری لە عێراقدا رووی لە دابەزین کردووە و بە گوێرەی داتاکانی سەرژمێری بۆ لە٪١٦ دابەزیوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی دەرئەنجامەکانی هێڵی هەژاری کاردەکەن بۆ دابەشکردنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.
باسی لەوەشکرد، بەپێی داتاکانی سەرژمێری دانیشتوان رێژەی هەژاری لە عێراقدا
رووی لە دابەزین کردووەو لە ئێستادا بۆ لە ٪١٦.٥ دابەزیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەردەوام لە هەوڵی رەخساندنی هەلیکاردایە
کە ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەژاری و بێکاری لە وڵاتدا، هاوکات لە رێگەی تۆڕی
پاراستنی کۆمەڵایەتیشەوە مانگانە بڕە پارەیەک بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت دابین
دەکات.