AM:10:07:19/12/2024
1276 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ سێیەمجار لەمساڵدا رێژەی سوودی بانکیی کەمکردەوەو لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخی بازاڕی کار بەگشتی هێور بووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی سیاسەتی نەختینەیی سەر بە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، رێژەی سوودیان بە رێژەی ٠.٢٥٪ کەمکردەوە، کە ئەمەش سێیەم کەمکردنەوەیە لەمساڵدا و لە ئێستادا رێژەی کەمکردنەوەکە دابەزیوە بۆ ٤.٥٠٪.
ئاماژە
بەوەشکراوە، دۆخی بازاڕی کار بە گشتی هێور بووەتەوە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە و رێژەی
بێکاری هێشتا لە نزمیدایە و هەڵاوسانیش دابەزیوە. دەشڵێت، بەم دۆخەی ئێستا پێشبینی
دەکەن بتوانن رێژەی سوود ٠.٥٠٪ کەمبکەنەوە لە ساڵی داهاتوودا.
دابەزاندنی
رێژەی سوودی بانکی کاریگەری راستەوخۆی هەیە بۆسەر نرخی زێڕ و هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ٤٠
دۆلار دابەزی لە دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکاوە.