سەردێڕ:

لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ کەسێک کوژرا

PM:07:17:18/12/2024

2892 جار خوێندراوەتەوە

له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو بنەماڵە له ئاكرێ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ کەس برینداربوون


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی شه‌ڕی نێوان دوو خێزان له ئاكرێ، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون وپۆلیسی ئاکرێش دەڵێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٢٣ ساڵە.

باسی لەوەش کرد، رووداوەکە بەجۆرێک بووە، ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان ئه‌ندامانی دوو خێزان لە ئاكرێ دروستبووه‌ و دواتر بووەتە شەڕ و تەقە کراوە.
هاوکات، پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە کە تەمەنی ٢٣ ساڵە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ تەقەکەرەکان کردووەتەوە و لە هەوڵی دەستبەسەرکردنی پێنج کەسدان کە دەستیان لە رووداوەکەدا هەبووە.













گەلەری