سەردێڕ:

سەربازەکانی سوریا لە عێراق گردبوونەوە

PM:04:48:18/12/2024

2672 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەو سەربازانەی سوریا کە لە عێراقن، گردبوونەوە و داوای گەڕانەویان کرد بۆ وڵاتەکەیان.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سه رچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەو سەربازانەی سوپای سوریا که لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد پەنایان بۆ عێراق بردبوو، بەشێکیان خۆپیشاندانێکیان رێکخست و داوای گەڕانەوەیان کرد بۆ وڵاتەکەیان و بەشێکیشیان دەیانەوێت لەعێراق بمێننەوە.

ئەوەش لە کاتێکتدایە، لەئێستادا سەربازە سورییەکان لە شوێنێک کە بۆیان دیاری کراوە لە عێراق نیشتەجێن و لەوێ هەموو خزمەتگوزارییەکی پێویستیان بۆ دابین دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق هیچ بڕیارێکیان دەرنەکردووە سەبارەت بە چارەنووسی ئەو سەربازانە، چ بە مانەوەیان یان گەڕانەوە بۆ سوریا و لە ئێستادا حوکمەت سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەو بابەتە.

ئەمەش لەکاتێکتدا، لەچەند کاتژمێری پێش رووخانی ئەسەد، دەسەڵاتدارانی عێراق رێگەیان بە سەدان سەربازی سوریا دا کە لەدەروازەی سنووری قائیمەوە بچنە ناو عێراقەوە و ژمارەیان نزیکە لە دووهەزار سەرباز.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، هاتنە ناو خاکی عێراق بە رێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و بە رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.

 













گەلەری