وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، دەیانەوێت حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی تەندروست بێت و پەرلەمانێکی چالاکی هەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، دەیانەوێت حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی تەندروست بێت و پەرلەمانێکی چالاکیشی هەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ پارتی، بڕیاریان داوە
لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن کە کار لەسەر ئامادەکردنی رەشنووسی ئەو بەرنامەیە بکات
بۆ کۆبوونەوەی ئایندەیان کە ئامانج لێی پێداچوونەوەیە بەدابەشکردنی پۆستە حکومییەکاندا.
ئەمەش لەکاتێدایە، بە گوێرەی زانیارییەکان، پارتی و یەکێتی پێشتر رێککەوتنیان
کردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی ئایندە،
لەسەر ئەوەش رێککەوتوون کە تا ماوەی ساڵێک مەسرور بارزانی لە پۆستەکەی بمێنێتەوە و
کابینەی نوێ هەڵنەبژێردرێت.