سەردێڕ:

ئایا کۆمپانیای نیسان و هۆندا یەکدەگرن؟

AM:10:19:18/12/2024

1636 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، هەردوو کۆمپانیای زەبەلاحی یابانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا و نیسان لە گفتوگۆدان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی هەڵگرتن، ئەمەش هەنگاوێکە کە رێگەیان پێدەدات سەرچاوەی زیاتر هاوبەش بکەن لە نێوان رکابەرییە توندەکانی پیشەسازی جیهانیدا.


ئەم گفتوگۆیە کە بۆ یەکەمجار رۆژنامەی نیکی بڵاویکردەوە، رێگە بە هەردوو کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل دەدات هاوکارییەکان لەسەر تەکنەلۆژیا بەهێزتر بکەن لە کاتێکدا کۆمپانیاکانی وەک تێسلا و رکابەرە چینییەکانی دیکە خەریکی دووبارە داڕشتنی پیشەسازییەکەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە گفتوگۆکان دامەزراندنی کۆمپانیایەکی هەمەلایەنەی هەڵگرتنە کە نیسان و هۆندا لەژێر ئەودا جێگیر دەکرێن.

هێشتا روون نییە کە ئایا کۆمپانیای نوێی هۆڵدینگ لە کۆتاییدا ئامانجیەتی یەکێتییەکی تەواو لە نێوان هەردوو کۆمپانیاکەدا دروست بکاتیان نا؟، بەڵام نیکی رایگەیاندووە کە دەستیان بە دانوستانەکانی یەکگرتنەوە کردووە.

ئەو دوو کۆمپانیایە لە چەند مانگی رابردوودا پەیوەندییەکانیان بەهێزتر کردووە، چونکە رووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی دیمەنی کەرتی ئۆتۆمبێل کە بەهۆی ئۆتۆمبێلی کارەباییەوە دروست دەبێت، جگە لە کێبڕکێیەکی چڕ، هەروەها کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل ڕووبەڕووی دابەزینی خواست لە ئەوروپا و ئەمریکا بوونەتەوە، ئەمەش فشاری زیاتریان لەسەر دروست دەکات.













گەلەری