سەردێڕ:

راوێژکارێکى سودانى: عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ سەرجەم قەرزەکانی دەداتەوە

AM:09:48:18/12/2024

1352 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕی ئەو قەرزە دەرەکیەی لەسەر عێراق ماوە بیداتەوە کەمبۆتەوە و عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ سەرجەم قەرزە دەرەکییەکانی دەداتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر محمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی قەرزی ماوەی عێراق تەنها نۆ ملیار دۆلارە و عێراق لە پلانیدایە تا ٢٠٢٨ سەرجەم ئەو قەرزانە بداتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو قەرزانەی عێراق بەهۆی چەندین ساڵ جەنگەوە بووە و سەرجەم ئەو قەرزانە لە ئەستۆی عێراقن قەرزی لایەنە نێودەوڵەتییەکانن.













گەلەری