سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچەیەکی پارێزراودا دەمێننەوە لەسەر سنووری سوریا، بە تایبەتی لە لوتکەی چیای حەرمون، فەرماندەی تەحریر شامیش ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردان بکات بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەبارەت بە فەرماندەی سەربازی حەیعەت تەحریر شام، موحەف ئەبو قەسرە کە بە ناوی سەربازی خۆی ئەبو حەسەن حەماوی ناسراوە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا بوەستێنن.
دوێنێ سێشەممە،
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی لە لوتکەی چیای حەرمون لە ناوچەی پارێزراو
لە سوریا ئەنجامدا، کە بەم دواییە هێزەکانی ئیسرائیل کۆنترۆڵیان کرد، هاوکات بوو لەگەڵ
رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، ئەم لێدوانانەی لە لوتکەی شاخەوە دەرکرد، کە بەرزترین
لوتکەی ناوچەکەیە، دەکەوێتە دیوی سنووری سوریاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
٥٣ ساڵ لەمەوبەر وەک سەربازێک لەسەر لوتکەی چیای حەرمون بووە، گرنگی لوتکەکە بۆ
ئاسایشی ئیسرائیل زیاتر بووە، بەتایبەتی لەبەر رۆشنایی رووداوەکانی ئەم دواییە.
لەبەر ئەو هەڵمەتە
چڕانەی ئیسرائیل لە دوای رووخانی ئەسەدەوە دەستی پێکردووە، بۆ سەر دەیان شوێنی سەربازی،
کۆگای مووشەک و فڕۆکەخانەی سەربازی لە سوریا، هاوکات لەگەڵ دەستدرێژی هێزەکانی بۆ
ناوچەی پارێزراو لە جۆلانی داگیرکراوی سوریا، ئەبو قەسرە داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
چارەسەرێک بدۆزینەوە، ئەوەی لەسەر خاکی سوریا روودەدات بە "نادادپەروەرانە"
وەسف بکات.