سەردێڕ:

سویسرا؛ جینۆسایدی ئێزدیەکانی بە فەرمی ناساند

PM:08:30:17/12/2024

900 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی سویسرا بڕیاریدا، ئەو تاوانەی کە رێکخراوی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی کردی، بە جینۆساید (کۆمەڵکوژی) بیناسێنێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، پەرلەمانی سویسرا بە ١٠٥ دەنگ بەرامبەر بە ٦١ دەنگ، دانی بە کۆمەڵکوژی ئیزدییەکاندا نا، هەروەها ٢٧ پەرلەمانتاریش بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد.

هەروەها، سەرکۆنەی تاوانەکانی دژ ئێزدیەکان کرد و دەڵێت، بەشێوەیەکی سیستماتیک ئیزدییەکان ئاوارە کراون، دەستدرێژیی سێکسییان کراوەتە سەر و شوێنە کولتوورییەکانیان وێران کراون.

هاوکات، دانپێدانانی پەرلەمانی سویسرا بە کۆمەڵکوژیی ئێزدیەکان لە بەرامبەر ئەو تاوانانە بووە کە رێکخراوی داعش لە ٣ـی ٨ـی ٢٠١٤ بەرامبەری کردوون.













گەلەری