سەردێڕ:

لەبۆردومانێکی ئاسمانی ئەمریکی بۆ سەر سوریا ئەبو موسلیم عێراقی کوژرا

PM:03:16:17/12/2024

4096 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی سوری رایگەیاند، ئەبو موسلیم عێراقی بە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە سوریا کوژراوە


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ "بەغداد ئەمڕۆ" رایگەیاند، "کاروانێک کە لە سێ ئۆتۆمبێل پێکهاتبوو، لە بیابانی حومس بەرەو رۆژئاوا کرایە ئامانج کە پێدەچێت ئەمریکا بێت، ئەمەش بووە هۆی کوژرانی سێ ئەندام و برینداربوونی شەش ئەندامی داعش.

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لەو کەسانەی کوژراون ئەبو موسلیم عێراقی سەرکردەیەکی مەیدانی داعش بووە"، وتیشی"رێکخراوەکە دەستبەجێ تەرمەکانیان بردووە و بە پاشەکشەکردن بۆ بارەگا دوورەدەستەکانی برینداربوون".

باسی لەوەشکرد، "ئەم هێرشە بە یەکەم هێرشی راستەوخۆ دادەنرێت بۆ سەر کاروانەکانی داعش لە بیابانی حومس لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد، و ئەوەش دوای ئەوە دێت کە داعش خەڵکێکی زۆری رفاند و لەسێدارەیدان، لەنێویاندا سەربازی تێدابوو.













گەلەری