سەردێڕ:

فرۆشی حەواڵە دەرەکییەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ ٩٧٪ زیادی کرد

PM:02:36:17/12/2024

1288 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ فرۆشی حەواڵە دەرەکییەکانی بانکی ناوەندی عێراق بە بەشداری ١٦ بانک بۆ ٩٧٪ بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، فرۆشی حەواڵە دەرەکییەکانی بانکی ناوەندی بە بەشداری ١٦ بانک بە رێژەی ٩٧٪ زیادی کرد، کە یەکێک لەو ١٦ بانکە لە زیادکردنەکەیدا بڕی ٢٨١ ملیۆن و ٦١٤ هەزار و ٧٧٩ دۆلاری فڕۆشتووە.

هاوکات،  زۆرینەی فرۆشی دۆلار بۆ بەهێزکردنی باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات بەشێوەی گواستنەوە و کریدت چووە، کە بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٥١٤ هەزار و ٧٧٩ دۆلار بووە، کە بەڕێژەی ٩٧٪ زیادیکردووە بە بەراورد بە فرۆشی نەختینەیی کە بڕی ٨ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ژمارەی ئەو بانکانەی کە دۆلاری کاشیان کڕیوە یەک بانک بووە، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو بانکانەی وەڵامی داواکارییەکانی بەرزکردنەوەی باڵانسەکانیان داوەتەوە لە دەرەوەی وڵات ١٦ بانک بووە، کۆی گشتی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ کە بەشدارییان لە زیادکردنەکەدا کردووە ٩ کۆمپانیا بووە.













گەلەری