شاندی پارتی ویەکێتی لە پیرمام کۆبونەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەت و گۆڕانکاری وپێشهاتەکانی سوریایان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی پیرمامیان کرد و لە مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت گفتوگۆی لەسەرکراوە.
هاوکات دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، ئامانج
لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی
حکومەتی هەرێم و خستنەگەڕی پەرلەمان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەشێکی تری کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی
دەربارەی بردنی داهاتی ناوخۆ و رادەستنەکردنیەتی بە بەغدا.