PM:01:34:17/12/2024
1388 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، چوارەمین ئۆپەراسیۆنی گەورەی رێگریکردنیان لە مێژووی عێراقدا جێبەجێکردووە کە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و هەواڵگری لە ماوەی ئەمساڵدا لە چوارچێوەی کۆمەڵێک ئامانجی ستراتیژیدا ئەنجامدراوە، کە سەرکەوتوانە لە ئەنجامدا توانرا ١١٦ بازرگانی ماددەی هۆشبەری نێودەوڵەتی دەستگیربکرێن و هەروەها دەستبەسەر سێ تەن و ١٥٠ کیلۆگرام لە ماددە هۆشبەرە جۆراوجۆرەکان بگیرێت.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خرایەڕوو، کە
٨٢ تاوانباری نێودەوڵەتی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا
سەپێنراوە.