AM:11:17:17/12/2024
4948 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرماش بە جێگری دەمێننەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی باش چالاک نابێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە ١٧ پلەی سیلیزی
و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە ٥ پلەی سیلیزی.
پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
هەولێر : ١٣پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٢پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٢پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٥پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٣
پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٣پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران
: ٥ پلەى سیلیزى
سۆران : ٩پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٧پلەى سیلیزى