سەردێڕ:

وەزیری گواستنەوەی عێراق: لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەندەری فاو دەکرێتەوە

AM:11:14:17/12/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەندەری فاو بە فەرمی دەست بەکارەکانی دەکات و هەروەها قۆناغی دیزاینکردنی پرۆژەی رێگای گەشەپێدانیش لە ١٠٠٪تەواو بووە.


رەزاق موهەیبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، کارەکانی بەندەری فاو نزیکبوونەتەوە لە تەواو بوون و لە ساڵی داهاتوودا بەندەرەکە بە فەرمی دەستبەکارکردن دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆژەی رێگای گەشەپێدان لە ١٠٠٪قۆناغی سەرەتایی دیزاینکردنی پرۆژەکە تەواو بووە و لێکۆڵینەوە لە خاک و تۆپۆگرافی و پیویستی بینا و پیویستییەکانی دیکە بۆ پرۆژەکە کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی داهاتوو پرۆژەکە دیزاینی وردی بۆ دەکرێت و دواتر دەدرێ بە کۆمپانیا گەورەکان بۆ جێبەجێکردن و دەستکردن بە کارکردن تیایدا.













گەلەری