AM:09:19:17/12/2024
1664 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی میدیاکانی رووسیا، فەرماندەی هێزی بەرگری تیشک و کیمیایی و بایۆلۆجی سوپای رووسیا، لە تەقینەوەیەکدا کوژرا، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە مۆسکۆ روویدا
ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، لە تەقینەوەکەدا دوو سەرباز کوژران، کە یەکێکیان ژەنەڕاڵ ئیگۆر کیریلۆڤ، بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتەیە و سەربازێکیش کە سەر بە سوپای رووسیایە.
هاوکات، ئاژانسی
زانیاری رووسیا بە پشتبەستن بە لێکۆڵەرانی مۆسکۆ بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوەی
تاوانکاری لە پەیوەندی لەگەڵ گیان لەدەستدانی ئەو دوو سەربازە لە شەقامی ریازانسکی
پرۆسپێکت کە نزیکەی ٧ کیلۆمەتر لە بینای کرێملینەوە دوورە، کراوەتەوە.
تاس رایگەیاندووە،
لێکۆڵەران و پسپۆڕانی پزیشکی دادوەری لەگەڵ کارمەندانی دیکەی خزمەتگوزارییە
فریاگوزارییەکان لە شوێنی رووداوەکە کاردەکەن.