لە ماڵپەڕی"RT Arabic" بڵاوکراوەتەوە، لە ئوردن تابلۆی ئۆتۆمبێلێک بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار فرۆشرا دوای کۆتایی هاتنی ئەو زیادکردنە گشتیەی کە لەلایەن بەشی مۆڵەتی شۆفێری و ئۆتۆمبێلی ئوردنەوە بۆ ژمارە"1-44" دانرابوو.
نرخی کۆتایی فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلێکە
دوایی هەژمارکردنی باجەکەی بە ٨٥٢ هەزار و ٦٠٠ دیناریئوردنیبووە، واتە نزیکەی ملیۆنێک و ٢٠١ هەزار دۆلار
بەڵام لە زیادکردنەکەدا بە ٧٣٥هەزار دیناریئوردنیکۆتایی پێهاتووە، کە نزیکەی ملیۆنێک و ٣٥٠ هەزار
دۆلار بووە.
بەشی مۆڵەتی شۆفێران و ئۆتۆمبێل، بە
هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی ئوردن، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆمەڵێک ژمارەی
جیاواز لە زیادکردنی ئاشکرادا دەخرێنە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن، بڕیارە دوایین
زیادکردنی ئاشکراش پێنجشەممەی داهاتوو کۆتایی پێبێت.
بەشی مۆڵەتی شۆفێران و ئۆتۆمبێل داوا لەو
کەسە دەکات کە لە زیادکردنەکەدا براوە دەبێت، پێویستە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا لە ١٠%ی
بەهای زیادکردنەکە بدات.
جێگەی باسەهەرکەسێک ناسنامەی نەتەوەیی
ئوردنی هەبێت یان خەڵکی نەتەوەی تر بێت مافی ئەوەی هەیە بەشداری لە زیادکردنە
گشتییەکە بکات