سەردێڕ:

پەرلەمانی ئەڵمانیا متمانەی لە راوێژکاری حکومەتی وڵاتەکەی سەندەوە

PM:08:35:16/12/2024

1648 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگیدا بە سەندنەوەی متمانە لە راوێژکاری حکومەتی ئەڵمانیا ئەمەش رێگەی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە کۆی ٧١٧ نوێنەر کە بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کردبوو، ٣٩٤ نوێنەر دەنگیان بە دژی متمانەدان بە ئۆلاف شوڵز وەک راوێژکاری کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا پێشکەشی پەرلەمان کرد، ٢٠٧ دەنگ بە بەڵێ هات و ١١٦ نوێنەریش دەنگیان بێلایەن بوو.

میدیا جیهانیەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، راوێژکاری ئەڵمانیا بە مەبەستی دۆڕانی بە ئەنقەست دەنگدانی بانگهێشت کردبوو، داوای لە بوندستاگ یان ئەنجومەنی خوارەوەی پەرلەمان کردبوو کە متمانە نەبوونی خۆیان بەو ڕابگەیەنن بۆ ئەوەی یەکەم هەنگاوی فەرمی بنرێت بەرەو دەستپێکردنی هەڵبژاردنی نوێ.

هاوکات، ئۆلاف شوڵز راوێژکاری پێشوی حکومەتی ئەڵمانیا رۆژی چوارشەممەی رابردوو ١١ی کانوونی دووەم داواکاری بۆ دەنگدانی متمانە ناردبوو و ئێستا پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە لە بەرنامەی کاردا بێت، و پێدەچێت لە ٢٣ی شوبات بەڕێوەبچێت.













گەلەری