لە میانی دانیشتنەکانی دادگاییکردنی ناتانیاهۆ، لە تەلئەبیب بەهۆی هێرشێکی موشەکی یەمەنەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە کەوتەکار
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کە دەنگی ئاگادارکەرەوەی سیستەمی بەرگریان کەوتونەتەکار، دوای ئەوەی موشەکێکی یەمەنیان خستۆتەخوارەوە و ئاماژەیان بەوەشکرد، موشەکەکە پێش ئەوەی بیتە ناو خاکی ئیسرائیل، لەلایەن سیستەمی بەرگریەوە رێگری لیکراوە.
هاوکات، وەک رێکارێکی ئەمنی دادگاییکردنەکە لە
ژوورێکی ژێرزەمینی دادگای تەلئەبیب بەڕێوەچوو
ئەمەش لەکاتێکتدایە، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل تۆمەتبارکرابوو بە چەند تۆمەتێکی جیاواز کە پەیوەندیان بە ساختەکاری و پیشێلکاری
متمانە و وەرگرتنی بەرتیلەوە هەبوو.
پێشتریش دەستەی پەخشی
ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، مانگی دووی ئەمساڵ هاوڵاتیەکی ئیسرائیلی لە تەلئەبیب کوژراوە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان.
وتیشیان، لە سەرەتای
دەستپێکردنی شەڕ لە کەرتی غەززە، زیاتر لە ٢٠٠موشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە یەمەنەوە
ئاڕاستەکراون.