PM:07:21:16/12/2024
1616 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، هەروەها کرێى خوێندنی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ساڵانە بەڕێژەى ١٠٪ بۆ ٢٠٪ کەمدەکرێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، راگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ
و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى کەمکردنەوەى کرێى خوێندن
لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى ٪١٠ بۆ ٪٢٠ کەمدەکرێتەوە،
"ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان".
پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە
دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان
بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا
پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە
نامێنێت.