سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی بەشار ئەسەد دوای روخانی رژێمەکەی

PM:04:23:16/12/2024

22088 جار خوێندراوەتەوە

بەشار ئەسەد دوای روخانی رژێمەکەی بۆ یەکەمین جار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تیایدا باسی لەوە کردووە، بە پلان دیمەشقی پایتەختی سوریای بەجێنەهێشتووە و دەشڵێت، تا بەرەبەیانی ٨ی کانونی دووەم لە دیمەشق ماوەتەوە


ئەمڕۆ دووشەممە، کەناڵی “سەرۆکایەتی سوریا” لە تێلێگرام بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری پێشوی سوریا لە مۆسکۆ بڵاویکردۆتەوە، تا بەرەبەیانی ٨ی کانوونی دووەم لە دیمەشق ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زوو لەو رۆژەدا رووی لە بنکەی حمەیمیم لە لازقییە کردووە، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە شەڕەکە، بەڵام کاتێک گەیشتە لازقیە، روون بووەوە کە دوا پێگەی سوپا لە دیمەشق کەوتووەتە خوارەوە، دواتر رووسیا داوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کرد و داوای چۆڵکردنی ئەو بنکەی کرد.

بەشار ئەسەد لە بەیاننامەکەدا کە بڵاوی کردەوە رایگەیاند، "لە کاتی ئەو رووداوانەدا پرسی پەنابەری یان دەستلەکارکێشانەوە لەلایەن منەوە و نە لەلایەن هیچ کەسێک و قەوارەیەکەوە نەهاتە ئاراوە".

بەشار ئەسەد وتیشی، "هیچ مانایەکی نییە لە پۆستەکەمدا بمێنمەوە دوای ئەوەی دەوڵەت کەوتە ژێر دەستی تیرۆر".

ئەمەش، لە دوای کەوتنی رژێمەکەی بەشار ئەسەد لە هەشتی ئەم مانگەوە، و کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختدا گرت، بەشار ئەسەد رووی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کرد وەک پەنابەر لەوێ نیشتەجێیە.













گەلەری