PM:03:49:16/12/2024
1088 جار خوێندراوەتەوە
کریملین رایگەیاند، تا ئێستا بریاری کۆتاییان لەبارەی چارەنووسی بنکە سەربازییەکانی روسیا لە سوریا نەداوە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی کریملین رایگەیاند، کە هێشتا هیچ بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە چارەنووسی بنکە سەربازییەکانی روسیا لە سوریا نەدراوە و لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەندێک
لە کارمەندانی دیپلۆماسی لە دیمەشق و هەروەها دیپلۆماتکارانی بیلاڕوس و کۆریای
باکووری لە رێگەی گەشتێکی تایبەتی هێزی ئاسمانی رووسیاوە بنکەی ئاسمانی حمەیمیمان
چۆڵ کردووە.