PM:02:17:16/12/2024
2512 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، سبەینێ شاندی دانوستکاری پارتی و یەکێتی لە پیرمام سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی بۆ میدیای حزبەکەی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و خستنەگەڕی پەرلەمان.
هاوکات، ئەوەش دەبێتە دووەم کۆبونەوەى پارتى و یەکێتى لەسەر پێکهێنانى کابینەى
نوێ، بەڵام هەر ئەم حزبانە رێگرى دەکەن دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان هەڵبژێردرێت و
بەخێراى حکومەتى نوێ دەستبەکاربێت.