PM:01:17:16/12/2024
14440 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی قوناغی سێیه‌می پرۆژه‌ی شاری مێژوویی به‌غدا
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکانی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شاری مێژوویی بەغدا ئەنجامدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد،
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئه‌نجامدا سەبارەت
به دەستپێکردنی کارە جێبەجێکارییەکان بۆ قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شارە
مێژووییەکەی لە بەغدا کە سنوورەکەی میدان تا گۆڕەپانی روسافی و رەشید لەخۆدەگرێت.