سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامی نێودەوڵەتیان پێگەیشتووە و تیادا كۆمەڵێك داواكارییان ئاڕاستەکراوە، كە دیارترینیان داوای نۆژەنكردنەوەی پرۆسەی سیاسی لەوڵات و كۆتایهێنانە بە دیاردەی گروپە چەكدارەكان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، عەبدولرەحمان جەزائیری، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی دەوڵەتی یاسا، كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاندووە، لە رۆژانی رابردوودا پەیام لەلایەنە جیاوازەكانەوە گەیشتووەتە عێراق ، كە یەك ناوەرۆكیان هەبووە.
ئاماژە بەوەش کرا یەکێک لە پەیامەکان لەبارەی
گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو ئەو پرسە گرنگانەی پەیوەستن بە گروپە چەكدارەكانی نزیك لە
ئێران، كە جێگەی نیگەرانی ئەمریكاو لایەنە نێودەوڵەتیەكان بەوەی بوونەتە هۆكاری
ناسەقامگیری لە ناوچەكە.
هەروەها بەشێکی دیکەی پەیامەکە، كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت، وێڕای جێبەجێكردنی
رێككەوتنە سیاسیەكانی نێوان حزب و لایەنەكان پەیوەیست بە ئەنجامدانی چاكسازی سیستمی
سیاسی لە قۆناغی ئایندەدا.
هاوکات، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیش لە دەرەوە رۆڵی
پێبدرێت و بەشێوەیەكی جدی كاربكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جوڵەو چەكی میلیشیاكان، بەپێچەوانەی
ئەوەوە عێراق رووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەبێتەوە.