سەردێڕ:

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: نەوت دابەش دەکەین بەسەر خێزانە ئاوارەکان لە هەرێمى کوردستان

AM:08:51:16/12/2024

2492 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانەدا نەوتی سپی دابەشدەکەن بەسەر خێزانەکانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەماهەنگییان کردووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لە پلانیاندایە نەوت دابەشبکەن بەسەر خێزانە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان.

باس لەوەش کراوە، لەگەڵ دابەشکردنی نەوتی سپیدا تەواوی پیداویستییە خۆراکییەکان دابەشدەکرێت بەسەر خێزانەکاندا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەرزی زستان لە هەرێمی کوردستان زۆر ساردە و لە بەشێک لە ناوچەکان پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن، بۆیە هاوڵاتیان بۆ خۆ گەرمکردنەوە پیویستیان بە زیاترلە چوار بەرمیل نەوتی سپی هەیە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر وەکو پێویست نەوتی بۆ دابین نەکردوون و ئەوەشی دابینی کردووە بە نرخێکی گران پێیان دەفرۆشێت.

 













گەلەری