PM:11:42:15/12/2024
1760 جار خوێندراوەتەوە
پسپۆڕانی پەیمانگای فیزیا و تەکنەلۆژیای مۆسکۆ، رۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤیان دروستکرد بۆ پەیوەندیکردن بە کڕیارانەوە.
بەگوێرەی نووسینگەی زانیاری پەیمانگاکە، ئەو ڕۆبۆتە لەسەر بنەمای پلاتفۆرمی ستانداردی سەنتەری توێژینەوە بۆ سیستەمی زیرەکی دەستکردی کارپێکراوی پەیمانگای فیزیا و تەکنەلۆجیای مۆسکۆ دروستکراوە، وەک کارمەندێک لە شوێنی وەرگرتن و جێبەجێکردنی فەرمانەکان کاردەکات، لە رێگەی ئینتەرنێتەوە داواکاری کڕیارەکان وەردەگرێت بە شێوەیەک کە داواکارییەکە سکان دەکات و لە کۆگاکەوە دەیھێنێت.
جێگەی باسە ڕۆبۆتێکە لە رێگەی زیرەکی
دەستکردەوە گفتوگۆ لەگەڵ کڕیارەکاندا دەکات و داواکارییەکانیان وەردەگرێت،
دیزاینەرانەکانیش پێیان وایە بە بەکارهێنانی ئەم رۆبۆتانە دەتوانرێت چارەسەری خێرا
بۆ داواکاری کۆمپانیا پیشەسازییەکان بدۆزرێتەوە