سەردێڕ:

ئەکتەرێکی هیندیی بە هۆکارێکی سەیر دەستگیردەکرێت

PM:11:35:15/12/2024

3424 جار خوێندراوەتەوە

ئالوو ئارجون ئەکتەری هیندی رۆژی هەینی لە شاری حەیدەرئاباد دەستگیرکرا، ئەمەش دوای هەفتەیەک لە دەرکەوتنی لەسەر فەرشی سووری نمایشی فیلمی پوشپا ٢ کە ژنێک تێیدا گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی برینداربوو.


بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕیScreen Daily، رووداوەکە لە سینەمایەکی شاری حەیدەرئاباد روویداوە، کاتێک بە شێوەیەکی لەناکاو ئەکتەرە هیندەکە دەردەکەوێت لە شوێنی ئاهەنگەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی شڵەژانی خەڵکەکەی ئەوێ و قەرەباڵغییەکی زۆر دروست دەبێت، لە ئەنجامی ئەمەشدا ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ گیانی لەدەستدا و کوڕە نۆ ساڵانەکەشی برینداربوو.

لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەیەک لە دژی ئەکتەرەکە و تیمی ئەمنیی و بەڕێوەبەرایەتی شانۆکە تۆمارکرا، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن بنەماڵەی ژنەکەوە تۆمارکرا.

دوای رووداوەکانیش، ئەکتەرە هیندییەکە بەڵێنی دا بڕی ٣٠ هەزار دۆلار بە خێزانیی ژنەکە بدات، راشیگەیاند کە تێچووی تەواوی پزیشکی بۆ کوڕەکەی دابین دەکات.













گەلەری