سەردێڕ:

فەرماندەی گشتى هێزە چەکدارەکانی سوریا: هەوڵ دەدەین مووچە ٪٤٠٠زیاد بکەین

PM:11:08:15/12/2024

2656 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوریا رایگەیاند، حکومەتی راگوزەری سوریا هەوڵ دەدات بۆ زیادکردنی مووچەی مووچەخۆرانی وڵاتەکە بەڕێژەی ٪٤٠٠


ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوریا رایگەیاند، حکومەتی راگوزەری سوریا هەوڵ دەدات بۆ زیادکردنی مووچەی مووچەخۆرانی وڵاتەکە بەڕێژەی ٪٤٠٠ وسەربازی زۆرەملێ ناهێڵێت.

ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی گروپە چەکدارەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە و لە چوارچێوەی حکومەتی سوریادا رێکدەخرێن.

دەشڵێت، چیتر لە سوریادا چوونە ریزی سوپا بە زۆرەملێ نابێت جگە لە هەندێک پسپۆڕی تایبەت. وتیشی، کاری لەپێشینەیان ئاوەدانکردنەوەی سوریا دەبێت.

باسی لەوەشکرد، "لە دوای لادانی رژێم ئەو ستەمە نەما کە لێمان دەکرا، سووریای داهاتوو کورد تێیدا هاوبەشی سەرەکی دەبێت، لە ئەمڕۆ بەدواوە دەروازەیەک و مێژوویەکی نوێ لە سووریا دەستپێدەکات"

پێشتریش محەمەد بەشیر سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سوریا باسی لەوە کرد، هیچ ترسێک بۆ مووچەی فەرمانبەران لە کەرتی گشتیدا نییە و لە کاتی خۆیدا خەرج دەکرێت.













گەلەری