سەردێڕ:

سودانی وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان

PM:10:31:15/12/2024

2256 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا سەبارەت بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان و تێدا وەزارەتی دارایی راسپێردرا ئەو لیستانە پەسەند بکەن، کە لەلایەن ئەنجومەنی راژەی گشتى دەرچووە، سەبارەت بە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکان، بۆ دامەزراندنیان.

باسی لەوەش کردووە، سودانی فەرمانی کردووە، شوێنە بەتاڵەکانی وەزارەتی تەندروستی چارەسەر بکرێن و رادەستی وەزارەتی دارایی بکرێن، بەمەبەستی تەرخانکردنی بۆ دامەزراندنی زۆرترین دەرچووی دانەمەزراوی بەشە پزیشکییەکان.

هاوکات، بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان کاردەکات بۆ وەبەرهێنان لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە گرنگە"، باسی لەوەشکرد، "سێ دەرفەتی وەبەرهێنان دەستیپێکردووە بۆ دامەزراندنی سێ کۆمپانیای وەبەرهێنان لە بواری پزیشکیدا، کە سندوقەکە وەک هاوبەشێک بە ٢٠٪ی سەرمایەکەی، بە ئامانجی هاندان و راکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆیی بۆ فراوانکردنی قەبارەی وەبەرهێنان لەم بوارەدا."













گەلەری