سەردێڕ:

لە روداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا

PM:09:52:15/12/2024

3456 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەهۆی روداوێکی تەقەکردن لە شاری کۆیە کەسێک کوژرا


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، نزیک کاتژمێر ٨ی ئەمشەو لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی هەیبەت سوڵتانی قەزای کۆیە، گەنجێکی تەمەن ٣٦ ساڵ، فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمێک پێش ئێستا گەنجەكە بەبرینداری لە گەڕەکی هەیبەت سوڵتان گواسترایەوە بۆ بەشی فریاکەوتن کە فیشەکێک بەر سەری کەوتبوو، دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کرا.

هاوکات، چاوگێک لە پۆلیسی كۆیە دەڵێت، هۆکاری ئەنجامدانی رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و کەسی کوژراو دوژمندار بووە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی کۆیەش تاوانبارەکەیان دەستگیر کردوە و بەردەوامن لە وردەکاری کوشتنەکە و هۆکاری ئەنجامدانی رووداوەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رووداوەکانی کوشتن لە هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوونن و لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لە هەولێر و سلێمانی چوار کەس کوژراون.


 













گەلەری