سەردێڕ:

ئەڵمانیا: هۆشداری دەداتە لایەنگرانی ئەسەد

PM:09:36:15/12/2024

1840 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، "سەرکردەکانی رژێمی سوریای پێشوو ئەگەر بێنە ئەڵمانیا بە توندترین شێوە و بەپێی یاسا لەسەر تاوانە گەورەکانیان دادگاییان دەکەین"


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و نانسی فێرز وەزیری ناوخۆ، تەواوی لایەنگرانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی روخاوی سوریایان ئاگادار کردەوە، ئەڵمانیا ناتوانێت داڵدەیان بدات و لەخۆیان بگرێت، بۆیە هەوڵ نەدەن بێنە ئەڵمانیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ زۆردارێکی رژێمی ئەسەد بیر لەوە نەکاتەوە هەڵبێت و بێت بۆ ئەڵمانیا، جەختی لەوەشکردەوە، هەموو سەرکردەکانی رژێمی سووریای پێشوو، بە توندترین شێوە و بەپێی یاسا لەسەر تاوانە گەورەکانیان دادگایی دەکەین ئەگەر بێنە ئەڵمانیا.

باسی لەوەشکرد، ئەرکی ئاژانسە ئەمنی و هەواڵگرییەکانە لەسەر ئەو پرسە هەماهەنگیی بکەن.

لەلایەکی دیکەوە فێرز رایگەیاند، لەهەموو سنوورەکان پشکنین توند کراوە و بەتەواوی هۆشدارن، ئەگەر لایەنگرانی ئەسەد بیر لەوە بکەنەوە هەڵبێن بۆ ئەڵمانیا، ئەوە دەبێت بزانن کە هەر وڵاتێک بە توندترین شێوە رووبەڕووی تاوانە قێزەوەنەکانیان دەبێتەوە، بۆیە پێویستە خۆیان لەو بیرۆکەیە بەدوور بگرن بێنە ئەڵمانیا.













گەلەری