سەردێڕ:

سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان سێ جۆر هەلی وەبەرهێنانی راگەیاند

PM:08:03:15/12/2024

980 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان رایگەیاند، دەستپێکردنی سێ دەرفەتی وەبەرهێنان لە بواری پزیشکیدا راگەیاند، حکومەت گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی دەدات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "حکومەت گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تەندروستی دەدات، وتیشی پێویستە پەرەی پێبدرێت و خزمەتگوزارییەکانی باشتر بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، "سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان کاردەکات بۆ وەبەرهێنان لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ پەرەپێدانی ئەم کەرتە گرنگە"، باسی لەوەشکرد، "سێ دەرفەتی وەبەرهێنان دەستیپێکردووە بۆ دامەزراندنی سێ کۆمپانیای وەبەرهێنان لە بواری پزیشکیدا، کە سندوقەکە وەک هاوبەشێک بە ٢٠٪ی سەرمایەکەی، بە ئامانجی هاندان و راکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆیی بۆ فراوانکردنی قەبارەی وەبەرهێنان لەم بوارەدا."

ئەوەشتی خسەڕوو، وەبەرهێنانەکانی ئێستا زۆر پشت بە توانا تاکەکەسییەکانی عێراق دەبەستن، هەوڵیش دەدەین بە دامەزراندنی کۆمپانیایەک کە لە پسپۆڕییە پزیشکییە پێویستەکاندا کاربکەن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە چارەسەرکردن لە دەرەوەی عێراق.













گەلەری