PM:07:38:15/12/2024
3000 جار خوێندراوەتەوە
مەسعود بارزانی رایگەیاند، لەگەڵ بەرهەم ساڵح دواین روداو پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین رووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتەکانی ئێستای هەرێمی کوردستانیان کرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرهەم ساڵح لە ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ لەسەر حیزبی یەکێتی سەرۆککۆماری
عێراق بووە لە ئێستادا هیچ پۆستێکی حکومی نیە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی
بەهەمان شێوە لە ئێستادا هیچ پۆستێکی حکومی نییە.
هاوکات، مەسعود بارزانی، پەیامێكی لەبارەی لێدوانێكی ئەحمەد شەرع و
دۆخی كورد لە سووریا بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئەم تیڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی
سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین."