سەردێڕ:

سبەینێ چالاکوانە کوردەکانی بەریتانیا دژ بە حکومەتی کاربەڕێکەر گرددەبنەوە

PM:05:00:15/12/2024

6948 جار خوێندراوەتەوە

سێ رێکخرا و چالاکوانە کوردەکانی بەریتانیا سبەینێ دوو شەممە لە بەردەم پەڕلەمانی بەریتانیا گرددەبنەوە و رێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رەتدەکەنەوە کە دژ بە پەنابەرانی کورد و عێراقی کردوویانە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بڕیارە سبەی دووشەممە ئەو رێکخراوانە لە بەردەم پەڕلەمانی بەریتانیا لە لەندەنی پایتەخت گردبوونەوە بکەن، هەرسێ رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەنجومەنی چالاکیی کوردانی بەریتانیا و فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقن، داواکاری سەرەکییان، وەستاندن و هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکەوتنەکە بۆ ئەوەیە کە سەدان پەنابەری کورد و عێراقی دیپۆرتی عێراق بکرێنەوە، حکومەتی عێراق و حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ٥٠٠ هەزار پاوەندیان لە بەریتانیا وەرگرتووە، و رزای بوون بە دیپۆرتکردنەوە و ناردنەوەی سەرجەم ئەو عێراقیانەی کە کەیسەکانیان داخراوە، یان مافی پەنابەریان رەتکراوەتەوە.

وە ئەو بڕە پارە کە حکومەتی بەریتانیا ٢٠٠ هەزار پاوەند بە هەرێمی کوردستان دەبەخشێت، جێگەی گومان و تێڕامانە، چونکە بڕێکی زۆر کەمە، بۆیە لە ئێستادا حکومەتی بەریتانیا، پێی وایە رێککەوتنێکی سەرکەوتووی ئەنجامداوە و هەرچی زووە کار بۆ ئەوە دەکات جێبەجێ بکات.

ئەوە لە کاتێکدا ژمارەیەک لەو پەنابەرانە، چەند ساڵێکە لە ئەوروپا بەشێکیان، کاریان بۆ ئەوە کردووە کۆمەڵگەی دەرەکی و حکومەتەکان ئاشنا بکەن بە گەندەڵییەکانی بەرپرسان و سیاسیەکانی هەرێم، وە زۆرجار کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەریتانیایان کردووە و خۆپێشاندانیان دژی سەردانەکانیان کردوە و هێڵکە بارانیان کردوون.

هاوکات، رێکخراوی حەڤدەی شوبات لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئەو رێککەوتنە، سەرەڕای ئەوەی دژی یاسای مافەکانی مرۆڤ و مافی پەنابەری نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپایە، پێمان وایە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ناتوانن هیج خاڵێکی رێکەوتنەکە جێبەجێ بکەن بۆ دەستگیرکردنی باندە قاچاخچیە کوردەکان.
چالاکوان ئاوات جەمال













گەلەری