AM:11:59:15/12/2024
10848 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، تا سبەینێ بڕیار لەسەر مووچە دەدرێت و کێشەی مووچە بەرەو چارەسەر دەچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق سەبارەت بە مووچەی هەرێم رایگەیاند، هەندێک کێشە لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق ماوە و ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی هاتوونەتە بەغدا.
هاوکات وتیشی، لەدوای گفتۆکردن سبەی بڕیار لەسەر هاتنی پارەی دیکە دەدرێت.