AM:10:30:15/12/2024
1336 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای یۆرۆمۆنیتۆر ئینتەرناشناڵ لە ساڵی ٢٠٢٤دا بانکۆکی پایتەختی تایلەندی وەک باشترین شاری گەشتیاری جیهانی دانا، دوای ئەوەی پایتەختی تایلەند میوانداری لە ٣٢.٤ ملیۆن گەشتیار کرد و ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند. ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ئیستەنبوڵ کە پلەی دووەمی گرتووە، کە پێشوازی لە ٢٣ ملیۆن کەس کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی En.vietnamplus.vn ، ئەم بەرەوپێشچوونەی بانکۆک هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ژینگەی وڵاتەکە و سیاسەتی ڤیزەی دۆستانەی گەشتیاری، وەک لێخۆشبوون لە ڤیزەی ٦٠ ڕۆژە بۆ هاووڵاتیانی ٩٣ وڵات و فراوانکردنی مافی ڤیزەی بۆ ٣١ وڵاتی تر، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بەرزکردنەوەی سەرنجڕاکێشییەکەی.
ڕیزبەندی شار و ناوچەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەم شێوەیە بوون:
1. بانکۆک: 32.4 ملیۆن
2. ئەستەنبوڵ: 23 ملیۆن
3. لەندەن: 21.7 ملیۆن
4- هۆنگ کۆنگ: 20.5 ملیۆن
5. مەککە: 19.3 ملیۆن
6- ئەنتالیا: 19.3 ملیۆن
7- دوبەی: 18.2 ملیۆن
8- ماکاو: 18 ملیۆن
9- پاریس: 17.4 ملیۆن
10- کوالالامپور: 16.5 ملیۆن
- ١٠ شارە سەرنجڕاکێشەکانی ساڵی ٢٠٢٤:
1. پاریس
2- مەدرید
3. تۆکیۆ
4. ڕۆما
5- میلانۆ
6. نیویۆرک
7- ئەمستردام
8- سیدنی
9. سەنگافورە
10- بەرشەلۆنە