سەردێڕ:

ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریا ئەنجامدا

AM:09:14:15/12/2024

1220 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی سوریا رایانگەیاند، شەوی رابردوو تەنها لە ماوەی کەمتر لە پێنج کاتژمێرێکدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ٦١ هێرشی ئاسمانیان لە سوریا ئەنجام داوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، میدیاکانی سوریا ئاماژەیان بەوەش کرد، هێرشەکانی ئیسرائیل فیرقەی ١٨ لە رۆژهەڵاتی حومس و لیوای ٥٥ـی لە گوندێکی نزیک دیمەشق و لیوای ٤٧ لە باشووری حەما و چەند ناوچەیەکی تری بە ئامانج گرتووە.

ئەوەشیان خستەڕوو، مەبەستی هێرشەکانی ئیسرائیل لەناوبردنی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی سوریا بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوای کەوتنی رژێمی ئەسەدەوە ئیسرائیل بە بەردەوامی بنکە و کۆگاکانی چەکی سوریای کردووەتە ئامانج و تا ئێستا ٤٤٦ هێرشی لە ١٣ پارێزگای سوریا ئەنجام داوە.

 













گەلەری